لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەكات بە ناردنی پشكی هەرێم

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە لە لە 18ی مانگەوە تا 25 ی مانگ دەستدەكات بە پارەداركردنی وەزارەتەكان بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە لە سبەینێوە ئەو پرۆسەیە دەستپێدەكات و هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشكی هەرێمی كوردستان كە زیاتر لە 618 ملیار دینارە ڕەوانە دەكرێت.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێك لە 18 تا 25 مانگ دەستدەكات بە پارەداركردنی وەزارەتەكان بۆئەوەی مووچە دابەشبكەن، لەو چوارچێوەیەشدا پشكی هەرێم كە بڕەكەی زیاتر لە 618 ملیار دینارە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و ئەم پارەیەی دەنێردرێت قەرز نییە و تەمویلە لە نیفاقی فیعلی، بە جۆرێك لەكۆی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق تەرخاندەكرێت لە %12.67 جیادەكرێتەوە و ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕەی كە دەنێردرێت قەرز نییە تا لەسەر هەرێم كەڵەكە ببێت، بۆیە ڕێكاری ناردنەكەی ئاسانترە و وەك قەرزە 700 ملیار دینارییەكە نییە كە پێویستی بە چەند ڕێكاری بانكی و ئیداری هەبوو تا دەگەیشتە هەرێمی كوردستان، بەڵكوو ئەم پارەیە كە دەنێردرێت لە نیفاقی فیعلی و لە كۆی ڕێژەی مووچەی 15پارێزگاكەی عێراق دەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو، ناردنی ئەم پارەیە بەم شێوەیە لە ئینفاقی فیعلی بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواردەكرێتەوە، چونكە ئەم بڕە پارەیەی كە لە ئینفاقی فیعلی ڕەوانە دەكرێت كەمترە لەو بڕە پارەیەی كە پشكی هەرێمە لە پرۆژەیاسای بودجە بۆیە دەبێت لە هەمواركردنەوەكەدا وشی ئینفاقی فیعلی لاببرێت و بخرێتە سەر بودجەی حاكیمە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



