بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە یەکڕیزی و یەکدەنگی دەتوانین گەل و وڵاتمان بپارێزین

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد .
لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بەزاندنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کرایەوە، بەشێوەیەک هیچ بیانوویەک بۆ بەئامانجگرتنی کەسانی مەدەنی نەمێنێتەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی رووداو و گۆڕانکارییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەیە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەکەدا، هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکدەنگیدایە تاوەکو بتوانین پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و گەل و وڵاتمان بپارێزین.
لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و کێشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆک بافڵ وتی، هیوادارین بەزووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت و ببێتە مایەی کاراترکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



