لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دڵنیایی درایە فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجكردنی مووچەكانیان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو، بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كردووە، داوایكردووە كە لەم مانگەوە لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكەن بۆ ساڵی 2024 و 2025.
بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە وێنەیەكی لای SNNەو واژۆی (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراقی لەسەرەو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتەكانی حكومەتی ناوەند و دەزگاكانی تر كراوە و تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 و هاوشێوەی سەرجەم دام ودەزگاكانی دیكەی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كراوە لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەران مانگانە بۆ مانگی كانونی دووەم و مانگەكانی داهاتوو بدەنە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاكان بەمەبەستی تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەران.
هەر لەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشخراوەتەڕوو، كە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەران لەم ساڵ و ساڵی 2025 بدەنە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاكان بەمەبەستی تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەران.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



