“بكوژ”ى گه‌نجه سهربڕاوهكهى كه‌ركوك هاوڕێى چه‌ند ساڵه‌ى خۆیه‌تى

وێنه‌ی یه‌كێك له شهقامهكانى كه‌ركوك | فۆتۆ: Yunus Keleş /Anadolu Agency
SNN – عیماد جەباری
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوک دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كوشتنى ئەو گەنجەی راگەیاند کە دوێنێ تەرمەکەی بە سەربڕدراوی لە چەمی خاسە دۆزرایەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوک وه‌ریگرتوون، “کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئیسراومەفقودین بکوژی (ئەحمەد خزەیەر) دەستگیر كراوه کە دوێنی تەرمەکەی دۆزرایەوە”.
هاوكات (SNN) ئه‌وه‌شى زانیووه، ” بەهەوڵی نوسینگەی عروبەی نەهێشتنی تاوانەکان توانراوه ناسنامەی بكوژى سه‌ره‌كى بناسرێتەوە کە کەسێکە بەناوی (مەهدی عەبد لهێبی ) و دوای دەستگیرکردنیشی دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوک، “تاوانبارەکە بەئاگاداری ژنی کوژراوەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە و سەرەتا ( ئەحمەد)ی بە گوریس خنکاندووە، دواتر تەرمەکەی خستوەتە چەمی خاسەوە، لەوێ سەری و ئەندامی نێرینەی بڕیووە”.
سەبارەت بەهۆکاری تاوانەکەش، سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە “بکوژ و کوژراوەکە هاوڕێی یەکتر بوون و بەیەکەوە کاری دارتاشییان كردووه، ماوەیەک بووە ئەحمەد گومانی هەبووە ژنەکەی لەگەڵ مەهدی هاوڕێیدا پەیوەندیان هەبێت بۆیە کێشەیان هەبووە و چەند جارێکیش ماڵی خەزورانی ئاگادارکردووەتەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا مەهدی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و ئەحمەدی کوشتووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


