دواى 10 ساڵ له كاركردن، كۆمپانیایه‌كى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان به‌جێده‌هێڵێت

نەوتی هەرێمی کوردستان Haider Mohammed Ali / AFP
SNN
كۆمپانیاى ئه‌بوزه‌بى ئیماراتى كه خاوه‌نى زیاتر له 47%ى پشكه‌كانى كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌تروشه له هه‌رێمى كوردستان، دواى 10 ساڵ كاركردن بڕیاریداوه ته‌واوى پشكه‌كانى بفرۆشێت به كۆمپانیاى جه‌نه‌راڵ ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز و هه‌رێمى كوردستان به‌جێبهێڵێت.
كۆمپانیای ئەبوزەبی نیشتمانی ناسراو به (TAQA) له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیماراتەوە خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت، ماوه‌ى 10 ساڵه له كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌تروش له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كات و خاوه‌نى 47%ى پشكه‌كانى كێڵگه‌كه‌یه. هاوشانى هه‌ریه‌كه له حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیای ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز كه یه‌كه‌میان خاوه‌نى 25% پشكه‌كانى كێڵگه‌كه‌یه و دووه‌میشیان خاوه‌نى 27.6% پشكه‌كانه.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، “رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جەنەراڵ ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز واژوو كراوه به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنه‌وه‌ى پشكه‌كانمان”.
كۆمپانیاى ئەبوزەبی نیشتمانی له ساڵى 2013دا هه‌ستا به كڕینه‌وه‌ى 53.2%ى پشكه‌كانى كێڵگه‌ى ئه‌تروش به به‌هاى 600 ملیۆن دۆلار له كۆمپانیاى ئیكسپلۆرەیشن بارتنرز، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش 10 ساڵ پشكه‌كانى به‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشێته‌وه.
كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌تروش یه‌كێكه له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كوردستان و به 85 كم ده‌كه‌وێته باكوورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر، له ساڵى 2019ه‌وه ده‌ستبه وه‌به‌رهێنان كراوه تێیدا و به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


