ئێران: چه‌ندین جار هۆشداریمانداوهته به‌رپرسانى به‌غدا و هه‌ولێر

ناسر كهنعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران | فۆتۆ: DN
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكرایده‌كات، چه‌ندین جار هۆشداریانداوه‌ته به‌رپرسانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌و مه‌ترسیه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ئاسایشى ئێران دروستده‌كرێت، ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌ومان هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى كانونى دووه‌م، ناسر كهنعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌میانى كۆنفڕانسى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا له تاران باسى ئه‌و هێرشه مووشهكیيهى كرد كه شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاته‌كه‌ى كردیه‌سه‌ر هه‌ولێر و رایگه‌یاند، “ئه‌و هێرشه‌ى كه كردمان بۆسه‌ر باره‌گایه‌كى مۆساد بۆ تهمبێكردنى ئه‌و كه‌سانه بوو كه ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ییمان. به‌داخه‌وه ئه‌و چالاكییانه‌ى كه له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كران بووبوونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى روون و نه‌شاراوه بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یمان”.
وتیشى: “ئێمه چه‌ندین جار هۆشداریمانداوهته به‌رپرسانى عێراق كه ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان هێڵى سووره و ناتوانین بێده‌نگبین به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى بخرێته مه‌ترسیه‌وه”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه”.
ناسر كهنعانى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ئێران رۆڵى كاریگه‌ریی هه‌یه له پاراستنى ئاسایشى عێراق و هه‌میشه به‌شێك بووه له پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى گیانله‌ده‌ستدانى كارگوزارێكى ماڵهكهه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


