“بەنیازین کارگەی بەرهەمهێنانی ئیندۆمی لە سلێمانی و بابل دروستبکەین”

SNN-
باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەکەیان هاریكاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه به‌تایبه‌تی له بواری خۆراكدا و لە ئێستاشدا بەنیازن دوو كارگه‌ی دروستكردنی (ئه‌ندۆمی) له پارێزگاكانی سلێمانی و بابل دروستبكات.
ئه‌لمار ئای لویس، باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له عێراق بە رۆژنامه‌ی (الصباح)ی راگەیاندووە،
قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان ئیندۆنیزیاو عێراق گه‌یشتوه‌ته (271 ملیۆن و 800 هه‌زار) دۆلاری ساڵانه.
دەشڵێت:” یه‌كێك له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی ئیندۆنیزیا ده‌یه‌وێت له بواری ده‌رماندا له عێراق وه‌به‌رهێنان بكات، ئه‌مه جگه له كۆمپانیاكانی بواری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی رێگاوبانه‌كان و ژێرخان، ئه‌مانه‌ش دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا”.
باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە ته‌رازووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، زۆربه‌ی كڕینی نه‌وتی خاوی عێراقه له‌لایه‌ن ئیندۆنیزیاوه، له‌به‌رامبه‌ردا عێراق ده‌رمان و قرتاسیهو موبیلیات و خه‌ڵوز له ئیندۆنیزیا ده‌كڕێت.
بە وتەی ئه‌لمار ئای لویس، ئیندۆنیزیا پرۆگرامی هه‌یه بۆ راهێنانی عێراقییه‌كان له‌بواری نه‌وت و فڕۆكه‌وانی، یه‌كێك له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانمان داواكاری پێشكه‌شكردووه بۆ پیدانی خزمه‌تگوزاری نۆژه‌نكردنه‌وه به یه‌كێك له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی عێراق و له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنیشدا یه‌كێك له زانكۆكانی ئیندۆنیزیا هاریكاری له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی هه‌ولێر هه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


