لیژنەی دارایی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکرا دەکات

مووچە
SNN
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی زیاتر لە دوو مانگە پێشنیازی چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کردووە و داوایکردووە وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی وەکو 15 پارێزگاکەی عێراق لەبەردەستدا بێت بۆ ئەوەی وەکو ئەوان مووچە لەکاتی خۆیدا وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ھەرێم پێویستە زانیاری و لیستی مووچە بداتە عێراق، بەڵام حکومەتی ھەرێم تا ئێستا ئەو کارەی نەکردووە و زانیاری پێویستی نەداوە.
دەشڵێت، حکومەتی ھەرێم دەیەوێت خۆی مووچە دابەش بکات و ئەو پارەیەی لەمساڵدا عێراقی بۆی دەنێرێت، بۆ مووچەی 2023ی دابین بکات، بەوەش ناتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



