عێراق لەسەر بۆردومانکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە هاتە دەنگ

SNN-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی بارەگای هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر، هێرشکردنە سەر و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقە و یارمەتیدەر نییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، بڵاویکردووەتەوە کە بە ئامانجگرتنی بارەگای هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر لە ئەلقائیم و جورف ئەلسەخار، هێرشکردنە و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقە و یارمەتیدەر نییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە”دەبێت لایەنی ئەمریکی فشار بخاتە سەر بۆ وەستاندنی بەردەوامی دەستدرێژی دژی غەززە لەبری ئەوەی بارەگاکانی دامەزراوەیەکی نیشتمانی عێراق بکاتە ئامانج و بۆردومان بکات”.
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای عێراق و دەروازەی قائیمیان بۆردومان کرد، لەگەڵ بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی تر لە بابل.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



