جەمال کۆچەر: کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبودجەی ئەمساڵدا چارەسەر دەكرێت

SNN-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرسی مووچەی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا چارەسەر دەكرێت، گۆڕانکارییەکانیش لەچوارچێوەی ئەو بڕگانەدایە كە ژمارەیان تێدا نییە، بەڵكو دەقن و گۆڕانكاریان تیادا دەكرێت.
جەمال كۆچەر،ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە: دەبێت حكومەت بودجەی ئەمساڵ بە تەواوی بڕگەكانیەوە رەوانەی پەرلەمان بكات، چونكە شیاوی گۆڕانكارین، هەندێكیان بڕە پارەیەكن تەرخانكراون بۆ پرۆژەكان و بەشێوەیەكی تەواوەی جێبەجێنەكراون یان بەشێكی جێبەجێكراوە، وێڕای بڕگەی تر، ئامانج لەوەش دیراسەكردن و ئەنجامدانی گۆڕانكارییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت:” تائێستا نازانین بودجەی ئەمساڵ چی تێدایە، سەرەڕای ئەوە بودجەی بەكاربردن ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، هەروەها دەبێت بودجەی (2024_2025) خشتەكانی بگۆڕدرێن لەكاتی ناردنی بۆ پەرلەمان، هەروەها خشتەی مووچەش, چونكە هەندێك رەوانەی خانەنشینی دەكرێن و سەرەمووچەو پلەبەرزكردنەوەش هەیە.
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەشکردووە کە پرسی مووچەی هەرێم لەم بودجەیەدا چارەسەر دەكرێت، لەچوارچێوەی ئەو بڕگانەدایە كە ژمارەیان تێدا نییە، بەڵكو دەقن و گۆڕانكاریان تیادا دەكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



