زانیارى له‌سه‌ر گۆڕانكاریكردن له لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه 618 ملیار دینار بخرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “قوباد تاڵه‌بانى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى به شیاع سودانیه‌وه كردووه”.
ئەمرۆ چوارشەممە 24ى كانونى دووه‌م ، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پاش کۆبونەوەى لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تى هەرێمى كوردستان و تیمی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، “وابڕیارە لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “سبه‌ى پێنجشه‌ممه به‌غدا بڕى 618 ملیار دینار ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زارره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه”.
هاوكات، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه SNN له به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ریگرتوون، “قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى به محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه كردووه بۆ ئەوەی پەلەبكرێت لە ناردنی 618 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم، سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بەڵێنی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە تا ئەوكاتەی ئەو رێكارانەی كە لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماون تەواو بكرێن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌شى ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه لیستى مووچه گۆڕانكارى تێدا بكرێت؟ به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى به SNNى وت: “لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستدەكات بە بڵاوكردنەوەی لیستی مووچە، هاوكات ئەگەری زۆریش هەیە كە وەزارەتی پەروەردە له لیستی مووچەدا پێشبخرێت و بخرێتە ریزبەندی یەكەم بۆ ئەوەی لەوەزیاتر بایكۆتی مامۆستایان درێژە نەكێشێت لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


