مانگانە گۆڕانكاری بەسەر بڕی ئەو پارەیەدێت كە بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی ئەو بڕەپارەیەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە لەسەر بودجەی فیعلییە بۆیە مانگانە گۆرانكاری بەسەر بڕەكەشیدا دێت، بەنمونە هەتا خەرجی حكومەتی عێراق زیاتر بێت بڕی پشكی هەرێمیش زیاتر دەكات بە پێچەوانەشەوە هەتا خەرجی كەمتر بێت پشكی هەرێم كەمتر دەبێت بەڵام ڕێژەی لە %12.67 نەگۆڕە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت لەسەر خەرجی فیعلی دیاریكراوە هاوكات پشكی هەرێمیش لە بودجەی گشتی بە %12.67 دیاركراوە ئەمە ڕێژیەكی نەگۆڕە و لە كۆی گشتی خەرجییەكانی حكومەتی عێراق پشكی هەرێمیش دیاری دەكرێت كە بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بڕی 618 ملیار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرج نییە حكومەتی عێراق مانگانە هەمان ئەو بڕی 618 ملیار دینارە بنێرێت، چونكە بەگوێرەی خەرجییەكانی حكومەتی عێراق گۆڕانكاری بەسەر بڕی پارەكانیش دێت، بە نمونە هەتا خەرجی حكومەتی عێراقی زیاتر بێت لە مووچە و خەرجییەكانی دیكە ئەوا پشكی هەرێمیش لە ڕێژەی لە%12.67 زیاد دەكات و ئەگەریش خەرجییەكان كەمبن ئەوا پشكی هەرێمیش كەم دەكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، مانگانە ئەو بڕەی پارەیەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت پشكی هەرێمە لە بودجەی گشتی و ناچێتە خانەی قەرزەوە بەڵام ئەگەر بودجەی گشتی هەموار بكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بودجەی حاكیمە ئەوا گرفتی كەمی و زۆری مووچە چارەسەر دەكرێت و مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خەرجدەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


