کۆمپانیای داناغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر راگیرا

SNN-
کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە ڕاگیراوە.
کۆمپانیای دانەغاز، دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: شەوی پێنجشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج کە گومان دەکرێت لە رێگەی درۆنێکەوە بووبێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
راشیگەیاندووە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە کێڵگەکەدا کەوتۆتەوە، پرۆسەی بەرهەمهێنانمان بە تەواوەتی وەستاندووە، و تیمەکانی بەگەڕخستن سەرقاڵی کارەکانیانن بۆئەوەی بتوانرێت لە زووترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێبکەینەوە.
شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت، وەزارەتی کارەباش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە كاتژمێر 10:22 خولەکی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە، و لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


