نوێترین زانیاری لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی چەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی

سلێمانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوەکرد، كارەكانی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی سنوری چەند گوندێكی سنوری شارەوانی سلێمانی كۆتایی هاتووە و لە هەفتەی داهاتوو تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی هەرسێ گوندەكانی كەندەكەوە لە سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
مافناس، دیلمان لەتیف، سەرۆكی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند، رێكارەكانی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بۆ گوندی دارتووی نەزەر كۆتایی هاتووە، هاوكات هەفتەی داهاتوو تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی گوندەكانی كەندەكەوەی ئیسكان و كەندەكەوەی دەواجن و كەندەكەوەی حاجی قادری قەپڵان دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەندازیار و فەرمانبەرانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەت كۆبووەوە و پلانی نوێی تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی، كە هێشتا ماون تاپۆ بكرێن، تاوتوێ كراوە بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیاریان لێوەبدرێت.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی لە كاتێكدایە كە بەرلەچەند ڕۆژێك وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیمەكانی تایبەت بە یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارەكانی ئەو زەوییەیانەی كارتیان بۆكراوەو هێشتا تاپۆیان نییە تەواو بكرێن و هاووڵاتییان ببنە خاوەن تاپۆی خۆیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


