
جۆو بایدن
SNN
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین دەرکەوتنیدا دووبارە هەڵەیەک دەکاتەوە و تو شی شەرمەزاری دەبێت، ئەویش عەبدولفەتاح سیسی بە سەرۆکی مەکسیک ناودەبات، لە کاتێکدا سیسی سەرۆکی وڵاتی میسرە.
جۆ بایدن لە میانی وتارێكدا سهبارهت به گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و کردنەوەی دەروازەی رەفەح، وتی “وەک دەزانن لە سەرەتادا (سیسی) سەرۆکی مەکسیک نەیویست دهروازهكان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگە بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، من قسەم لەگەڵ کرد و باوهڕم پێهێنا دەروازەکان بکاتەوە”.
بایدن لە قسەکانیدا بە هەڵە ناوی عەبدولفەتاح سیسی دەهێنیت وەک سەرۆکی میسر، ئەمەش جاری یەکەمی نییە بایدن هەڵە لە زانیارییەکانیدا دەکات و خۆی توشی سەرمەزاری دەکاتەوە.
ئهمه له كاتێكدا چهند كاتژمێرێك بهر لهو لێدوانهی سهبارهت به ههڵهكانی چهند رۆژی رابردووی رایگهیاندبوو “یادگهم باشه”.
هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا، پێش چەند رۆژێک بە هەڵە لە بری ناوهێنانی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژكاری پێشووی ئهڵمانیا باسی لە هێلموت کۆڵ، راوێژکاری پێشووتری ئەڵمانیا كرد کە زیاتر لە حەوت ساڵە كۆچی دوایی كردووه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


