“سه‌ركرده‌كانى ئێران سه‌ردانه‌كانیان بۆ عێراق سنووردار ده‌كه‌ن”

ساتى به‌ئامانجگرتنى ئۆتۆمبێلى دوو سه‌ركرده‌ى حیزبوڵا له به‌غدا | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
سه‌ركرده‌كانى ئێران و گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له‌و وڵاته له‌ترسى به ئامانج گرتنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ردانه‌كانیان بۆ عێراق سنووردار ده‌كه‌ن.
شه‌وى 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه. پاش تێپه‌ڕینى پێنج رۆژ ئه‌مریكا لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئۆتۆمبێلى دوو سه‌ركرده‌ى حیزبوڵاى عێراقیی به ناوه‌كانى ئەبو باقر ساعدی و ئەرکان عەلیاوی كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له سوریا چه‌ند فهرماندهیهكى سوپاى پاسداران كرانه ئامانج.
له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى ئێران و فه‌رمانده و به‌رپرسانى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له‌و وڵاته له‌نێو خاكى عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى شوبات، میدیاكانى عێراق له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، “ئێران هۆشداریداوه‌ته سه‌ركرده‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كان له به ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له تۆڵه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى تاوه‌ر 22 له‌سه‌ر سنوورى ئه‌رده‌ن و تێیدا سێ سه‌ربازى ئه‌مریكى كوژران”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه، “ئێران هۆشداریداوه كه ئه‌مریكا ناوه‌ستێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه سه‌ركرده پله یه‌كه‌كانیش بكاته ئامانج”.
به‌پێى میدیاكانى عێراق، “سه‌ركرده‌كانى عێراق سه‌ردانه‌كانیان بۆ عێراق كه‌م و سنووردار كردوه، له‌ترسى به ئامانج گرتنیان و روودانى حاڵه‌تى پێشبینى نه‌كراو”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى حسێن عەبدوڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند، “بە ئەمریکامان وتووە پشتگیری ئیسرائیل نەکات بۆ کوشتنى هاوڵاتییانى غەززە، ئێمه‌ش به‌ده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنى چه‌كدارانى گروپى به‌رگریی ئیسلامى”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


