وەزارەتی تەندروستی: کۆچکردووەکەی سلێمانی لەبرایەکیەوە ڤایرۆسەکەی گرتووە

نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN-
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، بەرکەوتووی برا تووشبوەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە خۆی 7 کەس لە خانەوادەکەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 15/05/2020 نیشانەی نەخۆشیەکەی بەدیارکەوتووە و پێشتر ھیچ نەخۆشییەکی تری نەبووە.
روونیشکردووەتەوە، لە 19/05/2020 پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژێر چارەسەر بووە تا 29/05/2020 باری تەندروستی تێکدەچێت و دەخرێتە سەر ئامێری ھەناسەی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕی هەناسەدان، بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە 30/05/2020 گیانی لەدەستدا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



