
SNN- عیماد جەباری
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ بۆ ماوەی 7 رۆژ لەعێراق راگەیەنرا، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، شانەی قەیرانەکانی عێراق ئەم بڕیارانەیدا:
– لەبەغداو پارێزگاکانی دیکەی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ ماوەی هەفتەیەک راگەیاندرا لە ٣١ی ئایار تاوەکو ٦ی حوزەیران
– دەزگا ئەمنیەکان راسپێردران رێوشوێن لەگەڕەکە میلییەکان توندتر بکەن و رێگا بەهیچ جۆرە گردبونەوەیەک نەدەن.
– تۆڕی راگەیاندن و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکان و پۆلیسی کۆمەڵایەتی راسپێردران هۆشیاری لەنێو خەڵکدا بڵاوکەنەوە.
– هەموو هاوڵاتیەک پابەندبکرێت بە بەکارهێنانی دەمامک لەدەرەوەی ماڵەکەی و رێگا بو کەس نەدرێت بەبێ دەمامک بچێتە دەرەوە.
– مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ سەرپشکن دەست بگرن بەسەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێڵانەی لەسەدا ٥٠ سەرنشینی زیاتر هەڵگرتبێت و دەمامکیش لەدەمیاندا نەبێت بەبێ ئەوەی جیاوازی بکرێت.
– رێگا دەدرێت دوکانی میوەو سەوزەوات و نانەواخانە کاربکەن.
– رێگا دەدرێت چێشتخانەکان بیکەنەوە و تەنها بەدیلیڤەری دەبێت.
– دەرمانخانەکان کراوە دەبن.
-بەهەموو شێوەیەک بەکارهێنانی ئۆتۆمبێڵ بۆ کاری تاکسی لەلایەن هەموو توێژەکانەوە بەبێ جیاوازی قەدەغەیە و لەکاتی سەرپێچیشدا دەست دەگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێڵەکەیدا.
– هەموو فەرمانگەو دامودەزگاکانی وڵات بەداخراوی دەمێننەوە جگە لەتەندروستی و دەزگا ئەمنیەکان و فەرمانگە خزمەتکوزاریەکان ( کارەبا، شارەوانیەکان، ئەمانەی بەغدا، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوێکان).
– تیمەکانی تەندروستی چاودێری چێشتخانەکان دەکەن و تەئکید لەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان دەکەنەوە.
شانەی قەیرانەکانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازی کردبوو کە 14 رۆژ قەدەغە رابگەیەنرێت.
لەئێستادا لەعێراق 6179 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 195 کەسی تر مردوون و 3110 کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە، هۆکاری راگەیاندنی ئەو قەدەغەیەش هەڵکشانی ژمارەکانە بەهۆی پەتاکەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



