“هاووڵاتیان خۆیان نه‌پارێزن كاره‌ساتى مرۆى رووده‌دات نه‌خۆشخانه‌كان تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان نامێنێت”

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوبه‌رى كلینیكى عه‌لی ناجى تایبه‌ت به‌پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا رایده‌گه‌نێت :”ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێكى مەترسیدار ئه‌گه‌ر خۆپارێزى نه‌كرێت هاوشێوه‌ى ووڵاتانى دیكه كاره‌ساتى ته‌ندروستى ده‌خولقێت”.
د.سه‌رخێل ئاراز، به‌ڕێوەبه‌رى كلینیكى عه‌لى ناجى به snnى راگه‌یاند :”ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆتاى نه‌هاتووه به‌ڵكو ئێستا زیاتر له گه‌شه و چالاكى خۆیدایه و ئه‌و هیوایه‌ش نه‌ما كه ده‌گوترا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌له‌كانى گه‌رما ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌چێت بۆیه پێویسته هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن”.
وتیشى “ئه‌و ماوه‌ییه‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بوو توانرا تاوه‌كو ئاستێكى باش كۆنترۆڵى كۆرۆنا بكرێت له نێو شارى سلێمانى به‌ڵام پاش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و شكاندنى كه‌ره‌نتیه‌نه بێ متمانه‌یه‌كى زۆر لاى هاووڵاتیان دروستبووه و به ده‌گمه‌ن ده‌بینى كه‌سێك ده‌مامك و ده‌ستكێشى پێوه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئێستا قه‌ره‌باڵه‌غى دروست ده‌كرێت و سه‌یرانگاكان جه‌مه‌یان دێت و پرسه داده‌نرێت و ئاهه‌نگ و شایى ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌موو ئه‌مانه به‌ریه‌ك كه‌وتن دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆى زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه بۆیه هه‌رچى زووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا پارێزراو بێت هاووڵاتیان پابه‌ندى رێنمایه ته‌ندورستیه‌كانبن”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى كلینیكى عه‌لى ناجى له ماوه‌ى ده‌ستبه‌كار بوونى تایبه‌ت به پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا چه‌ند پشنینیان ئه‌نجامداوه؟ د.سه‌رخێڵ وتى “له سه‌ره‌تاى مانگى ئازاره‌وه ئه‌م كلینكه ته‌رخان كراوه بۆ پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه له ئاستى عێراقدا یه‌كه‌م شوێن بوو تایبه‌ت ته‌رخان بكرێت بۆ پكشنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا و تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له 12 هه‌زار هاووڵاتى سه‌ردانى كردوین ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه چه‌ند به‌ش و تیمى گه‌ڕۆك و سه‌نته‌رى دیكه به‌رده‌وامن له پشكنین بۆ ئه‌وه‌ى زووتر حاڵه‌ته‌كان دیار بكرێت و به نێو كۆمه‌ڵگادا ته‌شه‌نه نه‌كات”.
به‌ڕێوبه‌رى كلینیكى عه‌لى ناجى هۆشدارى دا به‌هاووڵاتیان كه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره به‌رده‌وام بن له پتشگوێ خستنى رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌وا دوورنییه كاره‌ساتى زۆر گه‌وره ڕوو بدات و ئه‌و كات نه‌خۆشخانه‌كان تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان نه‌مێنێت و خه‌ڵك به هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌سه‌ر جاده‌كان بكه‌وێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



