“خاوه‌ن موڵكه‌كانى كوردستان موڵكه‌كانیان به عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن به كرێ نه‌وه‌ك به كورد”

كلیكى خانوویه‌كى كرێ | فۆتۆ: Vecteezy
SNN
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌یرانى دارایی و بێ مووچه‌ى واى كردووه خاوه‌ن موڵكه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خانوو و موڵكه‌كانیان به هاووڵاتیانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بده‌ن به كرێ.
ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى به‌هۆى نه‌ناردنى بودجه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه رووبه‌ڕووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه هاوشانى دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا و پاشكه‌وتكردنى سێ مووچه‌ى كۆتایی ساڵى 2023 هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى خراپى دۆخى دارایی كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانى ئه‌م قه‌یرانه بریتیه له، كه‌مبوونه‌وه‌ى متمانه‌ى خاوه‌ن موڵكه‌كان به كرێنشینان. له‌و باره‌یه‌وه، به‌رهه‌م سه‌ردار، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا، خاوه‌ن موڵكه‌كان له هه‌رێمى كوردستان پێیانباشه خانووه‌كانیان به هاووڵاتیانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بده‌ن به كرێ”.
به وته‌ى به‌رهه‌م سه‌ردار، “زۆرینه‌ى خاوه‌ن خانوو و شوقه‌كان متمانه‌یان به كرێنشینى كورد نه‌ماوه، هۆكارى ئه‌مه‌ش بریتیه له دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا”.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هۆكارى هه‌ڵبژاردنى كرێنشنى عه‌ره‌ب به‌سه‌ر كرێنشینى كورددا؟ ده‌ڵێت: “ئه‌و كرێنشینانهى كه خه‌ڵكى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق-ن مووچه‌یان له حكومه‌تى فیدراڵیهوهیه و دواناكه‌وێت بۆیه متمانه‌یان زیاتر پێده‌كرێت”.
به‌رهه‌م سه‌ردار ئاماژه به كێشه‌یه‌كى نوێ ده‌كات كه له ده‌رئه‌نجامى كه‌مبوونه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێنشینى كورد له هه‌رێمى كوردستان دروستبووه و باس له‌وه‌ده‌كات، “به‌شێك له خاوه‌ن موڵكه‌كان مه‌رجى سه‌خت بۆ كرێنشینان داده‌نێن، تێیاندایه داواى كرێى پێشه‌كى شه‌ش مانگ ده‌كات. ئه‌مه بابه‌ته كێشه‌ى گه‌وره‌ى دروستكردووه، به‌و پێیه‌ى خه‌ڵكى له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش مووچه‌خۆران دۆخى داراییان باش نییه”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
56 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
56 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



