
SNN
کارگێڕی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ئاستی هاوردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا زیادی کردووە، بەڵام هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردە نەکراوە، بەمەش، دەبێتە سێیەم جار ئاستی هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزێت بۆ سفر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی شوبات، کارگێری زانیاریی وزەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا نەوتی لە حەوت وڵاتەوە هاوردەکردووە و بەتیکڕاش پێنج ملیۆن و 459 هەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردووتر ئاستی هاوردەکردن 510 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
ئەوەشخراوەتە روو، لە هەفتەی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردەنەکراوە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و گروپەچەکدارەکان لە خاکی عێراق.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە 205 هەزار بەرمیلەوە دابەزیوە بۆ سفر و لە هەمانکتیشدا هیچ بڕە نەوتێک لە لیبیا و روسیاوە هاوردەنەکراوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکانی کارگێری زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەوە سێیەم جارە هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردە نەکرێت و لە رۆژانی 1 تا 6ـی کانوونی یەکەمی 2019 و رۆژی 15 تا 19ـی کانوونی یەکەمی 2020 و رۆژی 4 تا 11ـی شوباتی 2024 هیچ بڕە نەوتێک هاوردە نەکراوە.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
42 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
42 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



