ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی ئاستی نەوتی لە کێڵگەیەکی کوردستاندا

ئەردۆغان
SNN
سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکیدا لە پارێزگای زۆنگوڵداکی وڵاتەکەی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە گابار دەگەیەنینە 100 هەزار بەرمیل.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی هەڵمەتی بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان رایگەیاند، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتمان لە گابار لە 35 هەزار بەرمیل تێپەڕیوە، ئامانجمانە تاکۆتایی ساڵی 2024 بیگەیەنینە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “گرنگترین ئامانجی ئێمە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی تەواوە لە بواری وزەدا، هەندێک هەنگاوی بوێرانەمان لەپێناو ئاسایشی وزەی تورکیادا ناوە.”
تورکیا سەرەتای ئایاری 2023 دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نەوتی لە ناوچەی گاباری سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان راگەیاند، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا، یەدەگی نەوتی شرنەخ 150 ملیۆن بەرمیلە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



