نوێترین زانیاری لەبارەی پەسەندكردنی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەلێنی ئەوەیانداوە كە پرۆژەیاسای بە پاریزگاكردنی هەڵەبجە بخەنە بەرنامەی كارەوە، ئەندامیكی فراكسیۆنی یەكیتیش ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن حكومەتی هەرێم و پاریزگاری هەڵەبجەوە كارەكانی تایبەت بە سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە ڕەوانەی بەغدا كراون.
سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە لە لایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بەڵێن دراوە بەم نزیكانە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، وەك كورد پێویستە لۆبی بۆ بكەین و لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان بە شیعە و سوننەوە كۆببینەوە تاوەكو رازییان بكەین دەنگ بە پرۆژەیاساكە بدەن، چونكە مەرج نییە ئەو بابەتە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بۆیە ئەگەر رێككەوتن هەبێت، پێش هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانیش پرۆژەكە دەخرێتە بەرنامەی كار و دەنگی لەسەر دەدرێت.
لای خۆیەوە چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەی خستەڕوو، وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بەزوترین كات پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن حكومەتی هەرێم و پارێزگاری هەڵەبجەوە سەرجەم پێداویستیەكان و دیاریكردنی سنووری ئیداری پارێزگاكە ئاراستەی لایەنی عێراقی كراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



