سەرۆکی ئەمریکا: وەڵامدانەوەکانمان بۆ سەر عێراق و سوریا بەردەوام دەبێت

جۆ بایدن
SNN
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی عێراق و سوریا رایگەیاند، لە وەڵامدانەوەکانمان بەردەوام دەبین.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی شوبات، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن، لە بارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراقدا وتوویەتی”وەڵامدانەوەکانمان لەو دوو وڵاتە بەردەوامدەبێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی کار لەسەر رێککەوتنێک دەکات لانیکەم ماوەی زیاتر لە مانگێک خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئارامی دەبات و دژایەتی هەر هەوڵێک بەرامبەر ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەکات.
هاوکات لە لێدوانێکی پێشتریشیدا، بایدن جەختی لەوە کردووەتەوە هیچ هێرشێک بۆ سەر بنکە و بارەگاکانیان لە عێراق و سوریا بؤ وەڵام نابێت، هەر بۆیە دوایکردبوو هێرشەکان لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانەوە بۆ سەر بکەکانیان رابگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە لە سوریا و عێراق دەکرایە سەریان، زنجیرە هێرشێکیان بۆ سەر چەند پێگەیەک لەو دوو وڵاتە ئەنجامدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


