زانیاری نوێ لەبارەی ئەگەری سەرڕێژ بوونی بەنداوەكانی هەرێم لەمساڵدا رادەگەیەندرێت

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەوبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئێرانەوە بەنداوی زۆر دروستكراوە لەسەر ڕێڕەوی ئەو ئاوانەی كە دەرژێنە هەرێمی كوردستان تادوای كۆتایی هاتنی وەرزی باران بارینی ئەمساڵ بتوانین بڵێن ئەمساڵ بەنداوەكانی هەرێم پڕدەبن وسەرڕێژن دەبن، بەڵام بەكۆی گشتی لە ئێستادا بڕی زیاتر لە سێ ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلدراوە لە بەنداوەكانی هەرێم بوونی هەیە و ئەو شەپۆلە باران بارینانەشی كە ماوەن پێشبینی دەكەین ڕێژەكە زیاتر بكات.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگەكانی ئاوی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەریمی كوردستان سێ بەنداوی گەورەی دووكان و دەربەندیخان و دهۆكمان هەن كە بەتەنها بەنداوی دووكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو لەخۆدەگرێت و بەنداوەكانی دیكەش توانایەكی زۆرباشی گلدانەوەی ئاویان هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی نزیكەی 20 بەنداو و پۆندی بچوكمان هەیە كە ئەوانیش توانایەكی زۆرباشیان لە كۆگاكردنی ئاودا هەیە و تا ئێستاش ڕیژەیەكی باش ئاومان گلداوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو دوای وەرزی بارانبارین، نازانین چەند ئاوی كۆگەكراومان دەبێت، بەڵام تادوای كۆتایی هاتنی وەرزی باران بارین ئەستەمە بتوانین بڵێن ئەمساڵ بەنداوەكانی هەرێم پڕدەبن و سەرڕێژ دەبن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئێران ژمارەیەك بەنداوی زۆریان لەسەر دروستكراوە و كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەتایبەتی بەنداوی دووكان زۆر ئەستەمە ئەمساڵ سەرڕێژ بكات.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوكۆگاكانی ئاوی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان و دهۆك و بەنداوە بچووكەكانی دیكە بڕی سێ ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆگەكراومان هەیە، لەكاتێكدا هێشتا وەرزی بارانبارین زۆری ماوە و پێشبینی دەكەین زیاتریش بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


