دیلان غەفور: پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە و سازشی لێناكەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكاتپۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی كوردە و سازشی لەسەر ناكەین، بەڵام لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش دەرگامان كراوەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆو ڕێككەوتنی سیاسی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركوك، جەختیش دەكاتەوە كە بە پێی یاسای خزمەتی شارستانی ئەو كەسەی كە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت نابێت تەمەنی لە 60 ساڵ زیاتر تێپەڕیبێت.
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراكمسیۆنی یەكێتی و نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك بە مافی خۆمان دەزانین وەك یەكێتی چونكە زۆرترین دەنگی پارێزگاكەمان بەدەستهێناوە و وەك فراكسیۆنیش زۆرترین كورسیمان بەدەستهێناوە، بۆیە ئەوە مافێكەو سازش لەسەر ئەو مافەی خۆمان ناكەین و دانانی پارێزگارێکی كورد لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە مافێكی سروشتی خۆمان دەزانین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ڕێز لە بۆچوون و پێشنیارەكانی لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كەركوك دەگرین و ئەو سیناریۆیانەشی باسی لێوەدەكرێت بە تایبەت سیناریۆی دووساڵ بە دووساڵ جارێ تەنها قسەیە و هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەبارەوە نەكراوە، هاوكات دەرگای یەكێتیش كراوە بۆ هەر ڕێككەوتن و لێكنزیكبوونەوەیەك لە گەڵ لایەنەكانی دیكە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن و دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك.
ئەو نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە هەموو پێوەرەكان دەبێت پارێزگارێی ئێستای بەوەكالەتی كەركوك بگۆڕدرێت چونكە بەگوێرەی یاسای خزمەتی شارستانی ئەو كەسەی پۆستی پارێزگار وەردەگرێت دەبێت تەمەنی لە 60 ساڵ تێپەڕی نەكردبێت بەڵام پارێزگاری بەوەكالەتی ئێستای كەركوك ئەو مەرجە یاساییەی تێدا نییە و ناشتوانێت لە داهاتوودا ببێتەوە بە پارێزگاری كەركوك.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



