“دۆخی تەندروستی بەرکەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە خراپە و حكومەتیش بێباكە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان زیاتر لە 500 بەركەوتووی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە تۆماركراون لەو ژمارەیەش زیاتر لە 22 بەركەوتەیان باری تەندرستویان ناجیگیرە و زۆرینەیان خەریكە بینایی لەدەستدەدەن، هاوكات بەهۆی ئەوەی حكومەت ئامادە نەبووە بیاننێرێتەوە بۆ لای پزیشكی پسپۆڕ چوار برینداری چەكی كیمیایی كە پیشتر نەشتەرگەریان بۆ كراوە بیناییان لەدەستداوە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژلەدوای ڕۆژ دۆخی تەندروستی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بەرەوخراپتر دەچێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەت ئامادەنییە بودجەی پیویست تەرخان بكات بۆ ناردنە دەرەوەی بریندارانی چەكی كیمیایی و هەروەها ئەو بریندارانەشی كە پێشتر ڕەوانەكراون جارێكی دیكە نەنێردراونەتەوە بۆ بینینەوەی پزیشكەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ڕابردوودا بڕیاربوو حكومەتی عێراق، ژمارەیەك بەركەوتووی چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوە بكات بۆ چاندنەوەی گلێنە، دوای سەردانی لیژنەیەك، 19 كەس دەستنیشانكران، بەڵام دواتر بڕیاریاندا ڕەوانەی دەرەوە نەكرێن بەڵكوو ببرێنە كەربەلا لەوێ نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاوییان بۆ بكرێت بەڵام زۆرینەی ئەو بەریندارنەش نەچوونە كەربەلا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا 22 برینداری چەكی كیمیایی لە دۆخیكی تەندروستی خراپدان و پێویتییان بە چاندنی گلێنەی چاوهەیە و ئەگەر ئەو نەشتەرگەرییەیان بۆ نەكرێت بینایی لەدەستدەدەن، هاوكات چوار برینداری دیكەش كە پیشتر چاندنی گلێنەی چاویان بۆ كراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی دواتر نەنیردراونەتەوە بۆلای پزیشكەكانیان لە ئێستادا بیناییان لەدەستداوە، چاندنی گلێنە، پرۆسەیەكی درێژخایەنە و دەبێ پزیشكەكە، دوای چاندنەكە چەندینجار نەخۆشەكەی ببینێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


