
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەقینەوە لە بۆرییەکی غاز لە پارێزگەی چوارمەحەل و بەختیاری ئێران روویدا بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزانراوە و بە وتەی بەرپرسانی وڵاتەکەش ئهگهری ههیه تهقینهوهكه ئهنجامدرابێت نهك ڕوداوێكی ئاسایی بێت.
بهرهبهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه، ئاژانسی ههواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردووەتەوە و ئهو تهقینهوهیه له هێڵی 65 ی بۆری نێوان ڕێڕهوی حهلوایی و ڕێگای بۆڵداگی له شاری بۆرۆجن ڕوویداوه.
هەروەها سەعید عەقلى، بەڕێوەبەرى سەنتەرى ستراتیژى تۆڕى غاز رایگەیاندوە، ئەو تەقینەوەیەى رویداوە کارێکى تێکدەرانە بووە.
پارێزگارى شارى برۆجین، فەتاح کەریمى دەڵێت: پێشتر بەهۆى تەقینەوەکەوە گەیاندنى غاز کێشەى تێکەوتبو بۆ ماڵان، بەڵام لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و لەکاتى روداوەکەیشدا بەخێرایی تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن گەیشتونەتە شوێنى روداوەکە و هیچ زیانێکى گیانیی نەکەوتوەتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



