
SNN
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی یەکگرتنی ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکان دەکات و سەرەتا لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات، لە ئێوارەشدا ئاستی بارانبارین زیاد دەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
سەبارەت بە کەشوهەوای پێنجشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، بارانی مامناوەند و لێزمەباران وھەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش ھەیە، بۆ سەنتەری پارێزگاکانیش پێشبینی بارینی 30 ملم و لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی زیاتر لە 45 ملم دەکرێت.
بۆ رۆژی هەینی ئاشکرایکردووە، ئێوارەی هەینی کاریگەری ئەو شەپۆلە لە سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ناوچە شاخاوییەکان لاواز دەبێت، بەڵام کاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


