“یەكێتی بە گڕوتێنێكی نوێوە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات”

0
520

SNN-عەلی حەمە سەعید              

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانی سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ جێبەجێكردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی هەر كارێكی نایاسایی بووەتە جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتیان بەبێ‌ جیاوازی، هاوكات لە كۆبوونەوەشماندا لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی جەخت لەوەكراوەتەوە كە یەكێتی بە گڕوتێنێكی نوێوە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.

ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: وەك پێشتر سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی بەهاووڵاتیان دابوو، كە بەهەموو تواناو هێزی خۆیەوە بەرەنگاری هەر كارێكی نایاسایی دەبێتەوە كە كەسانێكی حزبی بیانەوێت پێگەو پلەی حزبی خۆیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكاربهێنن، زۆر ڕاستگۆیانە ئەو بەڵێنانەی بەجێگەیاندووە و بەردەوامیش دەبێت لەداهاتوودا، ئەمەش لە دوایین كۆبوونەوەی سەرۆكی یەكێتی و بەرپرسی مەڵەبندەكانی یەكێتی جەختی لەبارەوە كراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێپرسراوی مەڵبەندەكانی راسپارد كە هەرچی لە توانایاندا هەیە بەپێی یاسا خزمەتی خەڵك بكەن و بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە و یاساشكێنی لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین و هاوكات داواشی لێكردین كە زۆرتر بچینە ناو خەڵك و گوێ لە داواكارییەكانیان بگرین، چونكە یەكێتی مەبەستییەتی بە گڕوتێنێكی نوێوە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات بەبێ‌ جیاوازی بیروبۆچوونی حزبی و نەتەوەیی.

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە سەرۆكی یەكێتی جەختی لە پاراستنی سەروەری یاسا و چاوپۆشی نەكردن لە یاساشكێنان كردووە، هاوكات بەكارهێنانی پلە و پۆست بۆ بەرژەوەندی تایبەت لای سەرۆكی یەكێتی جێگای قەبوڵ نییە وپێویستە پلەوپایە حزبییەكانمان بۆ بەرژەوەندی خەڵك بەكاربهێنین نەك بەرژەوەندی تایبەت.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this