“بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی هێڵی سوورمان لە سەر هیچ لایەنێک دانەناوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا ڕێككەوتنی سیاسی نەكراوە بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگای كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كە خۆی لە پێنج پۆستی سەرەكی دەبنێێتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە یەكێتی هێڵی سوری بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هیچ لایەن و پێكهاتەیەكدا دانەناوە.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: بۆئەوەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام بدرێت و تیایدا دەنگ بدرێت بە هەڵبژاردنی پارێزگار و جێگرەكانی، ئەوا پێویستە رێككەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەكاندا بۆ دابەشكردنی پۆستە سەرەكییەكانی پارێزگاكە بكرێت، كە خۆی لەپۆستی پارێزگار و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەیدا دەبینێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان كورد و عەرەب و توركماندا لە پارێزگای كەركوك نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەبوونی ڕێككەوتنی سیاسی بووتە هۆی دواخستنی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن و هەتا رێككەوتنیش نەكرێت ئەنجومەنی پارێزگاكە ناتوانێت كۆببێتەوە، لەكاتێكدا لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە، بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عیراق لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنەكاندا، پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵبژێردران، بەلام لە پارێزگای كەركوك تا ئێستا نەتوانراوە ئەو بابەتە یەكلای بكریتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە زۆرترین دەنگی لە پارێزگای كەركوك بەدەستهێناوە، هێڵی سووری بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هیچ لایەن و پێكهاتەیەكدا دانەناوە و لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال، دەیەوێت حكومەتێكی خۆجێی فرە دەنگ و فرە رەنگ پێكبهێنێت كە لە خزمەتی هاووڵاتیانی پارێزگاكەدا بێت بەبێ جیاوازی.
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستاندا پێكهێنرا بە بەدەستهێنانی 157 هەزار و 639 دەنگ یەكەمی كەركوك بوو، كە دەكاتە لە 43% ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایەو بەمەش بووە خاوەنی 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


