کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

باران و لافاو
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و هەندێک کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینی 16ی شوباتی 2024, ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەمڕۆ لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا باران بارین لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە، باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت .
هەروەها ناوچەکانی ( کۆیە و تەق تەق و هیران ) لە بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژهەڵاتی و پارێزگای کەرکوک پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەک.
هەروەها سبەینێ شەممە 17ی شوباتی 2024, ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە هەندێ کات هەورە تریشقە لەگەڵ دەبێت . پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بەفر بارینێکی کەم هەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14
سلێمانی : 10
دهۆک : 14
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 10
زاخۆ : 15
سۆران : 5
حاجی ئۆمەران : 0
گەرمیان : 18
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



