“لە 24 كاتژمێردا لە بەنداوی دووكان نیو مەتر ئاو زیادیكردووە و هیچ مەترسییەکیش لەسەر دەربەندیخان نییە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە ئاستی ئاوی بەنداوەكان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادییان كردووە تەنها لە بەنداوی دووكان لەماوەی 24 كاتژمێردا نیومەتر ئاو زیادیكردووە لە بەنداوی دەربەندیخانیش هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی باران بارین لەسەرجەم ناوچەكان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تێكڕا زیاد بكات و لە هەندێك ناوچەش گەیشتووەتە ئاستی تێكڕای ساڵی ڕابردوو، هەر بەهۆی ئەم شەپۆلەوە سەرجەم بەنداوەكانی هەرێم بەراورد بە ساڵی ڕأبردوو زۆر زیادیان كردووە و بەنداوی كفری سەرڕێژیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان نیومەتر زیادیكردووە و بەردەوامیش ئاستی ئاوی بەنداوەكە ڕوو لە زیاد بوون دەكات، هاوكات لە بەنداوی دەربەندیخانیش ئاستی ئاو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا زۆر زیادیكردووە بەنداوەكە لەتوانایدا هەیە پڕببێت و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە بەهۆی كاریگەری ئەو بوومە لەرزەیەی لە ساڵانی ڕابردوو ڕوویدا، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکەش بڵاویکردووەتەوە لە 24 کاتژمێردا 60 سم زیادیکردووە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو دەشڵێت:” ئێشتا وەرزی باران بارین و گلدانەوەی ئاو لەمساڵدا زۆری ماوە و شەپۆلی دیكەی باران بارین بەڕێوەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئاستی ئاوی بەنداوەكان زیاتر بكات بەتایبەت هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



