نەرمین مەعروف: بەغدا مەجی هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران

نەرمین مەعروف
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا مەرجی هەیە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام مەرجەکان نوێنین، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردو وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ، بۆ بەردەوامی موچە پێویستە داتاو زانیاری موچەخۆران وپلەکانیان و خانەنشینان بدرێنە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، مانگی ڕابردوش ئەو 618 ملیار دینار بەو هۆکارە دراوەتە هەرێمی کوردستان ، تا هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 “.
لە 21-1-2024، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە بۆگفتۆگردن لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی پەیوەنداری دارایی، لە نێوانیان پرسی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، لە کۆبونەوەکەدا تەیف سامی وەزیری دارای عێراق ، ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمى کوردستان لەساڵى 2023 هیچ داهاتێکى دارایی ڕادەستى حکومەتى فیدراڵ نەکردووە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند:”پرۆسەی وردبینی لەناوی موچە خۆرانی هەرێم بەردەوامە و وردبینی نزیکەی 300 هەزارکەس تەواوبووە. چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە هەمواری بودجەی ساڵی 2024 بگاتە پەرلەمان و تاکۆتایی مانگی 3 بخایەنێت، بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە نێوان هەردوو حکومەتدا بۆ چارەسەر کردنی کێشە دارییەکان”.
مانگانە حکومەتی عێراق بڕی 618 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کەدەکاتە تەنها 65٪ کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی تەواوی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



