“150 هەزار پیاو وەک ژن داوایی هاوکاری چاودێری ماڵیان کردووە”

مووچە
SNN
دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، 150 هەزار پیاوی عێراق وەک ژن خۆیان تۆمار کردووە لە وەزارەتەکەمان بۆ بڕینەوەی مووچەی چاودێری ماڵ، کە دەدرێت بەو ژنانەی لە ماڵەوە و هیچ کارێکیان نییە تەنیا بەڕێوەبردنی ماڵ نەبێت.
ئەحمەد خەڵەف، سەرۆکی دەستەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئێمە لە دەستەکەمان هاوکاری ئەو ژنە هەژارانە دەکەین کە لە ماڵەوەن و هیچ کارێکیان نییە، کاتەکانیان بە بەخێوکردنی منداڵ و ئەرکی ماڵەوە بەسەردەبن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە 150 هەزار پیاو داوای ئەم هاوکارییەیان کردووە کە وەک ژنی ماڵەوە برێک پارەیان پێبدرێت.
خەڵەف ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی جێگەی تێبییە هەر بەراستی دوای بەدواداچوون بۆمان روونبووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆری پیاو وەک ژن خۆیان تۆمار کردووە و مووچەی کابانی ماڵیان وەردەگرن، بەڵام دوای پێداچووە و پاککردنەوەی تەواوی لیستەکە سەرجەم پیاوەکان لەم هاوکارییە بێبەشدەکەین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



