بەرگری شارستانی هەەولێر: هۆکاری ئاگرهكهی ناو باڵهخانهی ئهنجوومهنی وهزیران تەقینی گیزەربووە

SNN-
بەرگری شارستانی هەولێر هۆکاری ئاگرەکەی دوێنێ شەوی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر ئاشکرادەکات و دەڵێت:”بەهۆی تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن و گڕگڕتنی غاز بووە”.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، شەوی ڕابردوو ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵ کرا، دوای لێكۆڵینهوهكان دەرکەوت هۆکاری ئاگرهكه تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک.
دەشڵێت:”كاتژمێر 12:50 خولهكی بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییان ئاگادارکرایەوە بە ڕووداوێکی ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر، دەست بەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانرا ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ بكرێت”.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە راشیگەیاندووە، دوای لێكۆڵینهوهكان دەرکەوت هۆکاری تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک، دواجار بووهتە هۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بتڵی غاز لەو جێگایەدا، خۆشبەختانە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچووکی ماددی بوونی هەبووە.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



