هۆشداری دەدرێت لە هاتنی ڕەشەبایەکی بەهێز كەماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت

0
4056

SNN-عەلی حەمە سەعید

شارەیزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بایەكی ساردوو بەهێز كە بە (بای دارئاوس) ناسراوە هەریەكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەگرێتەوە، هۆشداریش دەدات كە بەهۆی بەهێزی ئەو بایەوە ئەگەری زۆر هەیە زیان بە دار و درەختی ئەو سنورانە بگات و ماوەی هەفتەیەكیش ئەو بایە بەردەوامی دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای لە بواری كەشناسی بە SNNی راگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارینی ئەم هەفتەیە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە بەدیاریكراوی لە ڕۆژی یەك شەممە 25/2/2024وە بایەكی بەهێز باكوری رۆژهەڵاتی كە بە (بای دارئاوس) ناسراوە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە ماوەی هەفتەیەك بەردەوامی دەبێت بەهۆی بەهێزی بایەكەوە ئەگەری زیانگەیاندن بە دارو درەخت هەیە و لە سنوری چەند ناوچەك زیان بە دارودرەخت دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە (بای دارئاوس) لە كۆتایەكانی مانگی شوبات دەستبەچالاكی دەكات، بۆ ئەمساڵ ئەم با بەهێزە كاریگەری لەسەر سنوورەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان و ناوچەكانی شارەزوورو قەزای پێنجوێن دەبێت، و ماوەی هەفتەیەك كاریگەرییەكەی دەمێنێتەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە بای بەهێزوسارد، بەوهۆیشەوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان پاك دەبێتەوە و ئاسمانێكی شین و جوان دەبینرێت.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هەڵكردنی ئەو با بەهێزە بەپێی كات و شوێن خێرایی با زیاتردەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان نزیك دەبێتەوە لە 70 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هاوكات لە ناوچە نزمەكان و دەشتایەكان لە 30 بۆ 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەست بە چالاكی دەكات و بەپێی كات و شوێن گۆڕانكاری روودەدات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this