لەسەر ئەرکی یەکێتی تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ لە ئێرانەوە دەچنە هەڵەبجە

هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید_SNN
بە مەبەستی ئاگاردابوون لە بارودۆخی تەندروستیی بریندارانی چەکی کیمیایی و ئەنجامدانی پشکنین و نەشتەرگەری بۆیان، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لەسەر داوای یەکێتی تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ لەئێرانەوە دێنە هەڵەبجە.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ بەدەمەوەهاتنی بریندارانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و هاوکات هێنانی پزیکی پسپۆر لەچەند بوارێکی جیاواز، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەمساڵیش لەسەر داواو ئەرکی یەکێتی وابڕیارە کە تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی ئێرانی بانگهێشتی هەڵەبجە بکرێن و کاری پێویست بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە تیمە پزیشکییەکە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بێنە شاری هەڵەبجە و سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە بكەن و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەکە بمێننەوە بۆ پشكنین و چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندرۆستیی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بریندارانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە سودمەند ببن لەهاتنی ئەو تیمە پزیشکییە ئەوا داوا لە بریندارانی چەکی كیمیایی دەکەین کە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیاباران بکەن بۆ ئامادەکردنی دۆسیەو پێداویستیەکانیان بۆئەوەی لەگەڵ گەیشتی تیمەپزیشکییەکە کاری پێویستی بۆ بکرێت لە پێدانی چارەسەر و هەر پێداویستییەکی دیکە، کە پێوست بێت بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


