” مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دابەشدەكرێت”

0
1578

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر ڕوون و ئاشكرایە و دەبێت هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پێوەی پابەند ببن، هاوكات بەگویرەی بڕیارەكە دەبێت مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانكی فیدراڵی عێراقەوە دابەشبكرێت نەك هەژماری من.

دارا سیكانیانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەرچوو لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەستكەوتێكی گەورەیە و لەبەرژەوەندی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستانە، لە بڕیارەكەدا بەڕوونی ئەوەهاتووە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە دابەشبكریت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دوو تایبەتمەندییان هەیە یەكێكیان ئەوەیە كە ڕەتكردنەوەیان نییە دووەمیشان ئەوەیە كە دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەند بێت و كەسیش مافی تانەلێدانی لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی نییە، بۆیە هەر لایەنێك پابەند نەبێت بەو بڕیارانەوە ئەوا ڕووبەرووی لیكەوتەی یاسایی خراپ دەبیتەوە كە لەبەرژەوەندی نابێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەبیت لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت نەك هەژماری من، بۆیە دەكرێت دواتر هەردوو حكومەتی هەریم و حكومەتی عێراق ڕێكبكەون لەسەر وردەكاری چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this