“لە کۆتایی مانگی پێنج و سەرەتای مانگی شەش هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت”

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دادگای فیدڕاڵی کۆتایی بە هەموو چاوەڕوانییەکان هێنا لە بارەی هەڵبژاردنەوە، ئەوەش یەکێتی نییە کە هەڵبژاردنی دواخستووە، بەڵکو دادگای فیدڕاڵی بوو دانیشتەکانی دوادەخست.
راشیگەیاند: هەڵە تێکەیشتنێک لەبارەی کەمە نەتەوەییەکانەوە دروستبووە کە دەوترێت بەشداری هەڵبژاردن ناکەن، ئەوە راست نییە بە هیچ جۆرێک بەڵکو شێوازی بەشداریکردنیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، دواتریش تەواوی پێکهاتەکان دەبینن کە چۆن لە نیو پرۆسەی سیاسدا بوونیان هەیە و جێگەی تایبەتیان هەیە.
سەعدی پیرە وتیشی” سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و ئەو قسانەی کە هەمیشە گوێبیستی دەبوین مووچە دێت یاخود نایەت، تا رادەیەک کۆتایی پێهاتووە و کەوتووەتەوە سەر سکەی خۆی، دوای ئەوەی کە مووچە کەوتە سەر راستەرێی خۆی کۆتایی هات بە بایکۆتی مامۆستایان”
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، هەمووشمان چاوەڕوانی ئەو رۆژەین کە سەرۆکی هەرێم رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات و لەو بڕوایەدام لە کۆتایی مانگی پێنج و سەرەتای شەش هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


