
یەکێک لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له سنوورى گه‌رمیان دووه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسی كرۆنا تۆماركرا كه ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵه و دانیشتووى قه‌زاى كفرییه و بارودۆخى ناجێگره، به‌پێى زانیارییه‌كان له‌و خێزانه‌وه تووشبووه كه خه‌ڵكى خورماتوون و سێ كه‌سیان كۆرۆنایان هه‌یه.
د. هاوار وشیار به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به snnى راگه‌یاند: ماوه‌ى دوو رۆژه ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵ خه‌ڵكى قه‌زاى كفرى له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان خه‌وێندراوه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى پشكنینى گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
وتیشى، ئه‌م ئافره‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نیشى هه‌یه نیشانه‌كانى وه‌كو ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و كۆكه‌ى هه‌یه و بارودۆخى ته‌ندروستى ناجێگیره و جیاوازه له‌و نه‌خۆشه‌ى مانگى ڕابردوو كه گه‌نج بوو هیچ نیشانه‌یه‌كى پێوه‌دیار نه‌بوو.
د. هاوار راشیگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه ئه‌و ئافره‌ته خراوه‌ته ژێر چاودێرى چڕه‌وه و چاره‌سه‌رى بۆ به‌كارده‌هێندرێت و پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان بن.
به پێى به‌دواداچوونه‌كان كه له كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌و ئافره‌ته‌وه ده‌ست Snn كه‌وتووه، ئه‌و خێزانه‌ى كه خه‌ڵكى خورماتوون و هه‌فته‌ى پێشوو سێ كه‌سیان تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون سه‌ردانى ئه‌م خێزانه‌یان كردووه له قه‌زاى كفرى و پێده‌چێت هه‌ر له‌و خێزانه‌وه ئه‌م ئافره‌ته‌ش تووش بووبێت، چونكه له‌وه زیاتر هیچ حاڵه‌تێكى سه‌ردانى كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان و به‌ركه‌وتنیان به خه‌ڵكى ناوچه‌كانى دیكه نه‌بووه.
هاوكات له‌به‌ر تووشبوونى ئه‌و ئافره‌ته‌ى قه‌زاى كفرى، حاڵى حازر له لایه‌ن تیمه پزیشكییه‌كانى قه‌زاكه‌وه پشكنین بۆ كه‌سوكاره نزیكه‌كانى ده‌كرێت.
ئه‌م ئه‌م ئافره‌ته به یه‌كه‌م حاڵه‌ت داده‌نرێت له‌ناو گه‌رمیان تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت، پێشتر حاڵه‌تێكى دیكه هه‌بووه به‌ڵام ئه‌و كه‌سه له وڵاتى ڕووسیاوه گه‌ڕابووه‌وه و پێش هاتنه ژووره‌وه‌ى بۆ گه‌رمیان ئاشكرا كرا‌و دواى 14 ڕۆژیش چاك بووه‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



