
کۆرۆنا
SNN-عیماد جەباری
ئەمشەو تووشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن 70ساڵە.
زیاد خەڵەف بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک رایگەیاند: “ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە بەڕەچەڵەک تورکمانە و دانیشتووی گەڕەکی غەرناتە بووە، ئەمشەو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە ناوچەی پیشەسازی گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی: “لە ئێوارەی دوێنێوە خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە بەڵام بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گیانی لەدەستداوە”.
پێستریش سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک بە snnی راگەیاند کە لە نێو هێزە عێراقیەکاندا توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و تاوەکو ئێستا پێنج سەرباز و پۆلیسی فیدراڵی لە نەخۆشخانەن.
ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە کەرکوک بۆ سێ کەس بەرزبووەوە، کۆی توشبوانیش ٧٩ حاڵەتە لەسەرەتای ڤایرۆسەکەوە و لەئێستادا ٧ کەس لەنەخۆشخانە ماون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



