“هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تووشی کێشەی گەورەتر دەبێت”

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامییە ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر حكومەتی هەرێم دەیەوێت تووشی گرفتی گەورەتر نەبێت با پابەند بێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە.
دارا سێكانیانی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی یاسایی بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی ڕابردوودا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەر جارەی بەبیانوویەك و بە ناوێكەوە مووچەكانیان دەبڕدراو ڕۆژانێكی سەختیان بەڕێكرد، بەڵام لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەبێت چیدیكە فەرمانبەرانی هەرێم گرفتی مووچەیان نەمێنێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق لە بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچەكانیان دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەجۆرێكن كە دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەند ببێت و مافی تانەلێدانیشیان نییە، بۆیە دەبێت هەردوو حكومەتی هەریم و حكومەتی عیراق پابەندی بریارەكەی دادگای فیدراڵی ببن، ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكە نەبیت ئەوا ڕووبەڕووی گرفتی یاسایی زۆر دەبێتەوە كە لەبەرژەوەندی نابێت، ئەگەر هەرێم دەیەویت تووشی گرفتی گەورەترنەبێت باپابەند بێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



