
گۆشتفرۆشێکی سلێمانی؛وێنە: SNN
SNN-
قایمقامیه‌تی سلێمانی بەمەبەستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕدا چەند رێکارێک ده‌گرێته‌به‌ر کە یەکێک لەو رێکارانە هاوردەکردنی زیاتری ئاژەڵی زیندوو و گۆشتی بەستووە.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، بەمەبەستی دانانی هاوسەنگی لە نێوان بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی ئاوات محه‌مەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی كه له فه‌رمانگه‌كانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری و کشتوکاڵی سلێمانی پێكهاتون كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سور له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، باس له گرتنه به‌ری چه‌ند رێكارێك كرا، كه ئه‌ویش خۆیان له هاندانی بازرگانه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ سه‌ربڕین، زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستوی هاورده‌كراو له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێكهاتون.
لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی، جه‌ختیكرده‌وه، له كاتی هاورده‌كردنی بهربومهكانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری و ماسیدا پێویسته بازرگانه‌كان ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێنه‌ری و ته‌ندروستی بكه‌ن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانینش به‌رده‌وام چاودێری مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه بكه‌ن كه به‌روبومه‌كانی گۆشت و مریشك و ماسی تێدایه.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
42 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
42 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



