رێکخەرێکی خۆپیشاندانەکان: عێراق بۆمبێکی تەوقیتکراوە هەرکاتێک بێت دەتەقێتەوە

خۆپیشاندەری عێراقی
SNN-
ئەمینداری گشتی تەیاری نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕانکاری، دۆخی عێراق بە بۆمبێکی تەوقیتکراو دادەنێت، پێیوایە ئەو بۆمبە لەهەرکاتێکدا بێت، دەتەقێتەوە.
عەدنان یاسری، ئەمینداری گشتی تەیاری نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕانکاری، کە بەشێکن لە ئامادەکارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت: “پێشتر خۆپیشاندەران لە گەنجانی بێ کار و دەرچووی دانەمەزراو پێکهاتبوون، فەرمانبەران کار و موچەیان هەبوو، بەشدار نەبوون، بەڵام ئەمجارە فەرمانبەرانیش بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن، بۆیە شەقامی عێراقی لە چاوەڕوانی تەقینەوەیەکی گەورەدایە.”
ئەمینداری گشتی تەیاری نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕانکاری، جەختیکردەوە خۆپیشاندان لە عێراق دەستپێدەکاتەوە، چونکە هیچ هەنگاوێکی گەورە نەنراوە جێی ڕەزامەندی خۆپیشاندەران بێت، وەکئەو دەڵێت: “بکوژانی خۆپیشاندەران دەستگیرنەکراون، حکومەتی نوێ هیچ هەنگاوێکی بۆ چاکسازی نەناوە، بۆیە خۆپیشاندان بەشێوەی جیاوازتر دەست پێدەکاتەوە، پێشتر خۆپیشاندانەکان ناڕێکخراو بوون، سەرکردەیان نەبوو، بەڵام ئەمجارە خۆپیشاندانەکان ڕێکخراو دەبن و سەرکردایەتیشیان دەبێت، ئامانج و داواکاریەکانیشیان ڕوون دەبێت.”
دەربارەی ئەو بەڵێنانەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بەخۆپیشاندەرانی داوە، عەدنان یاسری ئاماژەی بەوەکرد سەرۆک وەزیرەکانی پێشووتریش بەڵێنیاندا، بەڵام هیچیان پێنەکرا، وتی: “حکومەت بەدەست سەرۆکوەزیران نییە، ئەو دەسەڵاتێکی ڕەمزیە، حکومەت بەدەست ڕاوێژکار و بەرپرس نوسینگەکانەوەیە، کەسەر بە حیزبە دەسەڵاتدارەکانن.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


