
هالاند-پێرێز- کاماڤینگا
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەموان شۆک دەکات و نایەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی کۆتایی ئەم وەرزە هیچ گرێبەستێك ئەنجام بدات.
سەرەڕای ئەوەی رۆژانە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە وڵاتی ئیسپانیاوە دووپاتی دەکەنەوە یانەکە گرێبەستی گەورە ئەنجام دەدات و دیارترینیشیان هالاند و کاماڤینگاو مباپی فەرەنسییە،بەڵام بە پێی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، یانەی شاهانە بە نیاز نیە گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.
رۆژنامەکە دەڵێت” یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو هاوینێکی بە بێ ئەنجامدانی گرێبەست هەنگاو دەنێت،ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووز و ئاب یارییەکانی لالیگاو خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدات و بیر لە هیچ گۆڕانکارییەکان ناکاتەوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بۆ یارمەتیدانی کاسێمیرۆ کاماڤینگای یاریزانی یانەی رینی فەرەنسی بباتە ریزەکانیەوەو لە هێڵی هێرشبردنیش گرێبەست لەگەڵ هالاندی نەرویجی بکات، کە ئەم یاریزانە لە ئێستادا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو ئاستی هەموانی بۆلای خۆی راکێشاوە، بەڵام بۆ گواستنەوەی مباپی یانەکە دەیەوێت لە هاوینی ساڵی 2021 هەوڵی گواستنەوەی بدات، ئەمەش بەهۆی رێگرییەکانی یانەی پاریس سانجێرمانەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانە خواستراوەکانی بۆ دەگەڕێتەوەو لیستی یاریزانەکانی بۆ 36 یاریزان بەرز دەبێتەوە، بۆیە پلانی یانەی شاهانە فرۆشتنی یاریزانانە نەک گواستنەوەی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



