“عێراق رێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت”

عێراق و تورکیا
SNN
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا راوێژکارەکەی عێراق وتوویەتی ” عێراق رێگەنادات خاکەکەی بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربھێنرێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازار، نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەیفوڵا موفتی ئۆغلۆ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە و دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمی تاوتوێکراوە، باس لە رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا کراوە لەسەرجەم ئاستەکاندا.
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەکانی ئاسایش و ئاو و رێکخستنی سنورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕینەوەی زانیاری تاوتوێکراوە و ھەردوولا دوپاتیانکردووەتەوە کە دەبێت ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەردەوامبێت بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
راوێژکارەکەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختیکردووەتەوە، “عێراق رێگەنادات خاکەکەی بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربھێنرێت بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ.”
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
4 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
4 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
4 hours لهمهوپێش



