ئەو مووچەیەی لە بەغداوە دێت زۆر زیاترە لەو داهاتە نەوتی و نانەوتییەی ڕادەست دەکرێت

0
1

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بودجە ڕێکنەکەوتوون و لەگەڵ ئەوەی هەردوولایان سوورن لەسەر هەڵوێستەکانیان، زۆر دووریشن لەیەکەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە خواستێکی زۆر بەهێزی دژە هەرێمی کوردستان لە بەغدا هەیە، بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان بیانوو نەدات بە دەست نەیارەکانەوە بۆ ئەوەی لاوازی بکەن.

لەو بڕوایەشدا بوو کە ئەگەر هەرێمی کوردستان نەرمی نەنوێنێت، تووشی کێشە دەبێت، چونکە ئەم بودجەیە هەم ئاڵنگارییە و هەم دەرفەتیشە بۆ ڕزگاربوون لە کۆمەڵێک کێشەی جەوهەری.

موسەننا ئەمین ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فرۆشتنی نەوت دراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ و عێراق دەیفرۆشێت، پێویستە هەرێم شەفافیەتێکی تەواو پیشان بدات و بڕی تەواوی بەرهەمهێنراوی نەوت بەبەغدا بڵێت و هەمووشی ڕادەست بکات و بە سۆمۆ بڵێت وەرن چاودێری بکەن.

ئاشکراشی کرد کە گومانێکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری نەوت دەشارێتەوە و بەڕێگای تایبەت و ناڕەوا مامەڵەی پێوە دەکات و وتیشی: “زانیاری هەواڵگری هەیە لەسەر ئەوەی نەوت لە وڵاتانی دراوسێوە بەقاچاخ دەبرێت”.

ئاماژەشیدا بەوەی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بیسەلمێنێت کە ئەو زانیارییانە ناڕاستن و پێشتریش ئاشتی هەورامیم وەزیری پێشووتری سامانە سروشتییەکان هەندێک زانیاری دابوو دەربارەی ئەوەی دەتوانن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە چەند

موسەننا ئەمین داواشی کرد هەرێمی کوردستان شەفاف بێت لە دۆسیەی داهاتدا و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەتا شەفافتر بێت لە دەرەنجامدا سوودەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە ئەوەی دەیدەین بە عێراق بە داهاتی نەوت و نانەوتییەوە کەمترە لەوەی بۆ مووچە وەریدەگرین، ئیتر چ پێویست دەکات داهات بشارینەوە لەکاتێکدا زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this