ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ڕەشنووسی بودجەی 2027 نادەستوورییە و مافەکانی هەرێم پێشێل دەکات

0
108

SNN-

ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی تشرینی یەکەمی 2026)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کۆبووەوە و تیایدا ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکار و وەزارەتی دارایی فیدراڵیی سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027ی عێراق تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و نابێت بڕیار و ڕێکاری تاکلایەنەی لەسەر بسەپێنرێت، داواشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ کرد ڕەشنووسەکە بە شێوەی ئێستای نەخاتە بەر دەنگدان تاوەکو پێداچوونەوەی وردی بۆ دەکرێت.

ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی بودجەی 2027

ئەنجومەنی وەزیران بڕگە و خشتەکانی ئامادەکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بە نادەستووری و نادروست ناوزەد کرد کە مافەکانی هەرێمی پێشێل کردووە.

دیاریکردنی پشکی هەرێم

جەخت کرایەوە کە پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی (14.14%)ی دانیشتووان و بەپێی ئەنجامی دوا سەرژمێریی گشتی دیاری بکرێت.

ڕاسپاردنی شاندی دانوستانکار

شاندەکە ڕاسپێردرا بە خستنەڕووی بەڵگە دەستووری و یاساییەکان و پێشکەشکردنی پێشنیارە جێگرەوەکانی هەرێم بۆ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و لایەنە سیاسییە پێکهێنەرەکانی کابینەی فیدراڵی.

داواکاری لە حکومەتی فیدراڵ

داوا لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی کرا کە ڕێگە نەدات بودجەکە بە شێوازی ئێستای پەسەند بکرێت، بەڵکو بكرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان.

شەفافییەت لە داتاکان

ڕاگەیەندرا کە هەرێم بە شەفافی تەواوی داتاکانی خستووەتە بەردەست بەغدا و وردبینیی هاوبەشی مانگانە هەبووە، بۆیە نابێت پشت بە زانیاری و بانگەشەی بێ‌بنەما ببەسترێت.

پابەندبوون بە گفتوگۆ

پشتیوانیی تەواو بۆ شاندی دانوستانکار دەربڕدرا بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this