وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

0
1

SNN-

وەزیری دارایی عێراق پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامیی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا هەوڵەکان بۆ جیاکردنەوەی مووچە لە کێشە سیاسییەکان بەردەوامن.

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا. لە کۆبوونەوەکەدا، پەرلەمانتارەکەی لیژنەی دارایی کێشەکانی بڕگەی (خەرجیی فیعلی) بۆ وەزیری دارایی ڕوونکردووەتەوە کە بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم گەیشتنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

هاوکات داوای کەمکردنەوەی خەرجییە سیادییەکانی کردووە، بە جۆرێک تەنها ئەو بڕگانە بگرێتەوە کە لە دەستووردا هاتوون.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستیی جیاکردنەوەی یەکجارەکیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە و ململانێ سیاسییەکان کراوەتەوە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە مسۆگەر بێت.

هاوکات، لای خۆیەوە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە پابەند بێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و جەختی لە بەردەوامیی دانوستانەکان کردووەتەوە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری لە نێوان سەرجەم هاووڵاتییاندا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this